نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار بەرزبووەوە



هەڵکشانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دەستیپێکردەوە و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشەوە هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 100 دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 660 دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرەتای هەفتە نرخەکەی دوو هەزار و 562 دۆلار بووە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە کە پێشبینی دەکرێت بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە، هەروەها مەترسیی پەرەسەندنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا لەگەڵ تەشەنەکردنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بازاڕەکانی جیهانیان ناجێگیرکردووە.

قەدەغەی هاتووچۆ و قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتایی دێت
پێت قەدەغەی هاتووچۆ و قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتایی دێت
لەکاتی سەردانی نەکردنی کارمەندی سەرژمێر پەیوەندی بە كه‌رتی ڕاگه‌یاندنی سه‌رژمێریەوە بکە
دوات لەکاتی سەردانی نەکردنی کارمەندی سەرژمێر پەیوەندی بە كه‌رتی ڕاگه‌یاندنی سه‌رژمێریەوە بکە
پەیوەنیدر