مووچەی دوو مانگی ئەمساڵی فەرمانبەران دەفەوتێت؟



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گرفتەکانی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر نەکراون و عێراقیش ڕایگەیاندووە، كە بەشە بودجەتی هەرێم تەواو بووە و دەشڵێت: موناقەلە نەكرێت بەغدا ئامادە نییە مووچەی ئەو دوو مانگە بدات و دەبێت هەرێم خۆی چارەسەری بكات.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ڕێژەی بەشەبودجەی هەرێم کە ١٢.٦٧%، عێراق دەڵێت لە مانگی نۆدا تەواو بووە و بۆ مانگی ١٠ و دوو مانگی دواتریش تەنیا ٧٠٠ ملیار دینار بۆ مووچە ماوە”.

وتیشی، بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دەبێت قەناعەت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەین، کە ئەو سێ ترلیۆنەی لە بودجەی وەبەرهێنان هەمانە و هیچمان بۆ نەهاتووە، بەشێکیمان بۆ بگوازرێتەوە بۆ مووچە، ئەگەر ئەوە نەکەن، ئەوا عێراق ئامادە نییە مووچە بدات و ئەرکی حکومەتی هەرێمە ئەو کێشە چارەسەر بکات.

٢٠ ڕۆژ بەسەر مانگی ١١دا تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەکراوە. هەرچەندە لیستی مووچە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و چەند جارێکیش شاندی هەرێم چووەتە بەغدا، بەڵام هێشتا مووچەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرج نەکراوە و چاەرنووسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـیش نادیارە.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی سەرژمێری لەسەر هەرێم، سۆران عومەر دەڵێت: “ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دوو بابەتی پێ دیاری دەکرێت کە بودجە و ژمارەی کورسیی پەرلەمانە، بۆیە هیوادارین ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم زیاد بکات”.

لەمانگێکدا نزیکەی 7هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە
پێت لەمانگێکدا نزیکەی 7هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە
نرخی زێڕ دابەزی
دوات نرخی زێڕ دابەزی
پەیوەنیدر