لەمانگێکدا نزیکەی 7هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە



ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی پێشوو بڵاوکردەوە و دەڵێت”نزیکەی 7 هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە”.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامارێکی بڵاوکردەوە و تێیدا حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە، و بەپێی ئامارەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا 34 هه‌زار و 951 گرێبەستی هاوسەرگیری لە عێراق تۆمار کراوە، و شەش هەزار و 696 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە.

هەربەپێی ئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە عێراق لە مانگی ئەیلوولی ئه‌مساڵدا پێنج هەزار و 462 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە هەزار و 508 حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەری بووە، 698 جیابوونەوەش لەدەرەوەی دادگەکان بووە.

زۆرینەی ئەم ئامارانە کە بڵاوکراونەتەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە، هاوکات ئەم ئامارانە تایبەتنییە بە هەرێمی کوردستان و هیچ حاڵەتێکیان هەرێم ناگرێتەوە.

سێ هاووڵاتی کورد لە عفرین ڕفێندران
پێت سێ هاووڵاتی کورد لە عفرین ڕفێندران
مووچەی دوو مانگی ئەمساڵی فەرمانبەران دەفەوتێت؟
دوات مووچەی دوو مانگی ئەمساڵی فەرمانبەران دەفەوتێت؟
پەیوەنیدر