پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە



پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەوانەی دەیانەوێت پاسپۆرت دەربکەن یان نوێی بکەنەوە بە هیچ جۆرێک کار بە (صورة قیدی الكتروني) ناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت: “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە “صورە قیدی ئەلیکترۆنی” ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن بە (صورة قیدی الكتروني) ڕاگیراوە”.

دەشڵیت: “جارێکی تر ئاگاداری گشت لایەکیان دەکەینەوە، کە تەنها بە (کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی (20 بۆ 30) ڕۆژی پێدەچێت”.

 

پشووی فەرمانبەرو ئەفسەرانی ناوخۆ درێژکرایەوە
پێت پشووی فەرمانبەرو ئەفسەرانی ناوخۆ درێژکرایەوە
سۆران عومەر: نیگەرانی حکومەتی هەرێم لە بارەی سەرژمێری نەڕەویوەتەوە
دوات سۆران عومەر: نیگەرانی حکومەتی هەرێم لە بارەی سەرژمێری نەڕەویوەتەوە
پەیوەنیدر