کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمادا، ئەگەری نمەباران هەیە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش هەوری تەواو دەبێت.
ئەوەشیخستەڕوو کە لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتى لە پارێزگەى دهۆک و سلێمانی و پلەی گەرماش 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى

سۆران عومەر: نیگەرانی حکومەتی هەرێم لە بارەی سەرژمێری نەڕەویوەتەوە
پێت سۆران عومەر: نیگەرانی حکومەتی هەرێم لە بارەی سەرژمێری نەڕەویوەتەوە
هێرشکردنە سەر ڕووسیا بە چەکی ڕۆژئاوا، ئۆکراین بەرەو کوێ دەبات؟
دوات هێرشکردنە سەر ڕووسیا بە چەکی ڕۆژئاوا، ئۆکراین بەرەو کوێ دەبات؟
پەیوەنیدر