پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەستیپێکرد



بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵی 1997 دەستیپێکرد.

لە کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردووەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرانسەری عێراق راگەیەندراوە، لە کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆشەوە تیمەکانی سەرژمێریی گشتیی دەستیان بە گەڕان کردووە بە مەبەستی هەژمارکردنی تاک بە تاکی هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لەدوای ساڵی 1997-ەوە ئەمە یەکەمین پرۆسەی سەرژمێرییە لە عێراق بەڕێوەبچێت. كە ئەوكات شارەكانی هەرێمی كوردستانی نەگرتەوە.

پرۆسەکە تا کاتژمێر 12:00ی شەوی پێنجشەممە دەخایەنێت و لەدوای ئەو کاتە دەرگای ژماردن دادەخرێت.

بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: کێشەی تەکنیکی تابلێتەکانمان چارە کردووە
پێت بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: کێشەی تەکنیکی تابلێتەکانمان چارە کردووە
سەرۆک وەزیرانی عێراق” ئامانجی ئیسرائیل فراوانکردنی بازنەی شەڕە”.
دوات سەرۆک وەزیرانی عێراق” ئامانجی ئیسرائیل فراوانکردنی بازنەی شەڕە”.
پەیوەنیدر