سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە لێبڕینی 1% لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ هاوكاری خەڵكی فەلەستین و لوبنان.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 19ی 11ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی دەركرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەن بڕیاریدا بە پەسەندکردنی پلانی پەرەپێدانی گشتگیر بۆ شاری بەغدا بۆ ساڵی 2030 و پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر کردنەوەی دەرگای بەخشینی خۆبەخشانە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینان، بە لێبڕینی ڕێژەی لەسەدا (1) لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی، بۆ ئەوانەی ئارەزووی دەکەن و دانانی لە هەژماری تایبەت بە هاوكاری غەززە و لوبنان بە یەکسانی.

تەندروستی سلێمانی بۆ دەوامی ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیاریدا
پێت تەندروستی سلێمانی بۆ دەوامی ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیاریدا
پسپۆرێکی خۆراک: شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان سێ هێندە زیادیکردووە
دوات پسپۆرێکی خۆراک: شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان سێ هێندە زیادیکردووە
پەیوەنیدر