ئەو منداڵانەی دوای 12ی شەو لەدایك دەبن لە سەرژمێری تۆمار ناكرێن



جێبەجێكاری سەرژمێری گشتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی سەرژمێری بەباشی بەڕێوەدەچێت و دەشڵێت: ئەوەی تا 12ی شەو لەدایك ببێت تۆماردەكرێت و دوای ئەوە تۆمارناكرێت،ئەوانەشی تا 12ی ئەو دەمرن دەكوژێنرێنەوە، بەڵام دوای ئەو كاتە مردبێت ناكوژێنرێتەوە”.

مەحمود عوسمان، جێبەجێكاری سەرژمێری گشتی لە هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێری بەباشی بەڕێوەدەچێت و ئێستتا نزیكەی 30 هەزار كارمەندمان لە كۆڵان و گەڕەك و گوندەكانی هەرێم خەریكی پڕۆسەی سەرژمێرین هەر لە زاخۆوە تاوەكو خانەقین.

ڕاشیگەیاند، 8 هەزار و 574 كارمەندیان وەك بەڕێوەبەر و یاریدەدەری گەڕەكن لەگەڵ 21 هەزار بژمێر و توێژەرمان ڕاهێناوە تاوەكو پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان ئەنجام بدەن و ئەو مامۆستایانەی لە 1ی ئۆكتۆبەرەوە لەگەڵمان بوون بۆ تۆماركردن و گەمارۆسازی دەبنەوە سەرپەرشتیاری ئەم بژمێرانە لە 17ی مانگەوە دەستیان بەكار كردووە و بەردەوام دەبن تاوەكو 17ی 12ی ئەمساڵ.

سەبارەت بە وازهێنانی چەند بژمێرێك و بوونی كێشەی دیكە، مەحمود عوسمان وتی، “هەر كێشەیەك هەبێت كاتژمێر بە كاتژمێر چارەسەری دەكەین، چونكە پڕۆسەیەكی گەورە و فراوانە و پانتایی كاركردن 46 هەزار كیلۆمەتر دووجایە و دەبێت تەنانەت كوخێكیش هەبێت سەردانی بكەین و تۆماری بكەین”.

ئاشكراشی كرد، پرسایرەكان زۆرنین وەك ئەوەی دەوترێت، بۆ سبەینێ‌ و دوو سبەی پرسیارەكان زیاتر باری دیمۆگرافیا و دانیشتووانە، كە یەك لاپەڕەیە و بۆ خێزانەكان پڕدەكرێتەوە و ئەو كەسانەی لە ئەركدان یان گەشتیان كردووە یان لە خوێندنن، بەڵام بەڵگەكەی لە ماڵەوە هەبێت تۆمار دەكرێت.

وتیشی، “ئەو منداڵەی تاوەكو ئەمشەو كاتژمێر 12ی 19لەسەر20ی مانگ لەدایك بووبێت تۆمار دەكرێت، بەڵام دوای ئەوە یان لە بەیانییەكەی لەدایك بووبێت ئەوە تۆمار ناكرێت، چونكە ئەوە پەیوەستە بەو كاتەی دیاری كراوە بۆ سەرژمێری، یان ئەگەر كەسێك پێش 12ی ئەمشەو كۆچی دوایی كردبێت ئەوە دەكوژێنرێتەوە، بەڵام ئەگەر دوای ئەو كاتە و لە 20ی مانگدا كۆچی دوایی كردبێت ئەوە ناكوژێنرێتەوە و بەتۆماركراوی دەمێنێتەوە”.

پسپۆرێکی خۆراک: شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان سێ هێندە زیادیکردووە
پێت پسپۆرێکی خۆراک: شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان سێ هێندە زیادیکردووە
دارایی عێراق زانیاری لەسەر مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات
دوات دارایی عێراق زانیاری لەسەر مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر