ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتن و نەناردنی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە و دەشڵێت: کێشەکە ناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و ڕێکخستنی لیستی مووچەیە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەواڵی ڕاگرتن و نەناردنی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە، كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق دابەش بكرێت.
وتیشی، “کێشەکە ناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و ڕێکخستنی لیستی مووچەیە هەرکات ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت ناردنی مووچە دواناکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە مانگی 11 بەرەو كۆتایی دەچێت و هێشتا مووچەی مانگی 10 دابەش نەكراوە و چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ش نادیارە.