پارتی لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبێتەوە



هەفتەی داهاتوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكات و پارتی دیموكراتی كوردستان وەك خاوەنی زۆرترین كورسی پەرلەمانی دەست بە گفتوگۆكانی لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكانی دیكە دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەکی کۆمیتەی ناوەندیی حزبەكەوە بڵاویانكردەوە، “هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەست پێ دەکات”.

ئاشكراشی كردووە، “پارتی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی چەند لایەنی سیاسیی کردووە، لەم گەڕەشدا سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکات و دەیەوێت حکومەتێک پێک بهێنرێت کە زۆرترین لایەن تێیدا بەشدار بن”.

بە وتەی سەرچاوەكە “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەنێو کارنامەی سەردانەکەماندایە و هەڵبەتە لەگەڵ ئەوانیش گفتوگۆمان دەبێت، بەڵام جارێ دیار نییە کۆبوونەوەکەمان هەفتەی داهاتوو دەبێت یان ڕۆژێکی دیکە”.

لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، پارتی زۆرترین كورسی (39) و یەكێتی دووەم (23) و نەوەی نوێ‌ سێیەم (15) كورسییان بەدەستهێناوە، بەم جۆرەی خوارەوە 100 كورسییەكەی پەرلەمان دابەش بوون:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 کورسی
جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 کورسی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 7 کورسی
ڕەوتی هەڵوێست: 4 کورسی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی
بەرەی گەل: 2 کورسی
بزووتنەوەی گۆڕان: 1 کورسی
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی
کۆتای پێکهاتەکان: 5 کورسی

دارایی عێراق زانیاری لەسەر مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات
پێت دارایی عێراق زانیاری لەسەر مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات
بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزێکی سەر هاووڵاتیان دەرچوو
دوات بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزێکی سەر هاووڵاتیان دەرچوو
پەیوەنیدر