هەندێک لە خەڵکی بیر لە گرووپی خوێنیان ناکەنەوە تاکوو ئەو کاتەی دەبەخشن یان پێویستیان بە وەرگرتنی خوێن دەبێت.
بەڵام گرووپی خوێن دەکرێت زانیاری زیاترمان لەبارەی تەندروستیمانەوە پێ ببەخشێت، دکتۆر ڕەیمۆند کۆمێنزۆ، پڕۆفیسۆر و بەڕێوبەری پزیشکی بانکی خوێن و تاقیگەی پزیشکی گواستنەوە دەڵێت ” لەرێگەی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانەوە دەتوانین ڕێگایەک بۆ ئەم نەخۆشییە بدۆزینەوە.
گرووپی خوێنەکان بەپێی دژەپەیداکەرەکان دیاری دەکرێن. جگە لە دژەپەیداکەرەکان پڕۆتینی RH ڕۆڵی لە دیاریکردنی (+) و (-) گرووپی خوێندا هەیە.
کاریگەرییەکانی جۆری گروپی خوێن لەسەر تەندرووستی
نەخۆشی دڵ
هەواڵێکی باش بۆ ئەوانەی جۆری گرووپی خوێنەکانیان O یە، توێژینەوەکان دەریدەخەن مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە.
هۆکارەکەی ئەوەیە کە جۆرەکانی تر زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە چونکە کۆلیسترۆڵیان بەرزتر بێت و ڕێژەیەکی بەرزتر لە پرۆتینێک تێدایە پەیوەندی بە مەینەوە هەیە.
شێرپەنجەی گەدە
جۆری خوێنی AB و B زیاتر مەترسییان لەسەرە، بە تایبەتی ئەو کەسانەی خوێنیان لە جۆری یەA یان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە زیاترە.
توێژەران پێیان وایە ڕەنگە ئەمە لەبەر ئەوە بێت کە هەوکردنی H. pylori زیاتر لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە جۆری A خوێنیان هەیە، ئەوە بەکتریایەکە بەزۆری لە گەدەدا دەبینرێت، دەبێتە هۆی هەوکردن و دروستبوونی برین.
شێرپەنجەی پەنکریاس
مەترسیەکانت زیاترە ئەگەر جۆری A، AB، یان B بیت. گەردیلەکانی ناو خڕۆکە سوورەکانی جۆری A و B یارمەتی هەندێک بەکتریا دەدەن کە پێیان دەوترێت H. pylori لە ڕیخۆڵەکانتدا گەشە دەکەن، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجەی پەنکریاس زیاتر بێت.
مەلاریا
جۆری گرووپی خوێنی O لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لە دوورخستنەوەی ئەم نەخۆشییە، کاتێک مێشوولەیەکی تووشبوو بە مالاریا بە مرۆڤێکەوە دەدات ، تووشی مەلاریای دەکات، بەڵام ئەو کەسانەی گرووپی خوێنینیان لە جۆری گرووپی O یە توشبونیان بەم نەخۆشییە کەمترە.
خوێن مەین
خوێنبەرەکانی (VTE) واتە مەینی خوێن،کاتێکە کە خوێنەکەت لە خوێنبەرێکی قووڵدا کۆدەبێتەوە، وەک ئەوانەی لە قاچەکانتدان کۆدەبنەوە،ئەم مەینانە هەندێک جار دەچنە ناو سییەکانتەوە.
توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی کە خوێنی جۆری A، B، یان AB یان هەیە مەترسی تووشبوونیان بەمەینی خوێن زیاترە.