ئەو ڕێستۆرانتەی هەولێر داخرا کە بانگەشەی دەکرد گرانترین خواردن ئامادە دەکات و نرخەکەی دەگاتە 87 هەزار دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بە بڕیارى پارێزگار، ئەو ڕێستۆرانتەى بانگەشەى فڕۆشتنى خواردنى گرانبەهاى دەکرد داخرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بە بڕیارى پارێزگارى هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و ئێجگار بەرز دەکرد و بە هۆى پابەند نەبوونى بەیاسا و ڕێنماییەکان داخرا”.
خاوەنی ڕیستۆرانتەکە ڕایگەیاندوو خواردنەکەیان ناوی کوردستانە و نرخەکەی دەگاتە 87 هەزار دۆلار کە لە قاپ و کەوچکی زێڕ و ئەڵماسدا پێشکەش دەکرێت.