بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاریانداوە داوا لە دادوەر بکەن کە کۆمپانیای گووگڵ ناچار بکات ماڵپەڕی کرۆم بفرۆشێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بلومبێرگ کە بە پشت بەستن بەو سەرچاوانەی خاوەنی زانیاریین و نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، وەزارەتەکە داوا لەو دادوەرە دەکات کە لە مانگی ئابدا بڕیاریدا لە بارەی ئەوەی گووگڵ بە شێوەیەکی نایاسایی قۆرخکاری بازاڕی کردووە، ڕێوشوێن سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد و سیستمی کارپێکردنی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید بگرێتەبەر.
بەرپرسانی دژەقۆرخکاری سەربە وەزارەتی دادی ئەمریکا داوا لە دادوەرەکە دەکەن گووگڵ ناچار بکات ماڵپەڕی کرۆم بفرۆشێت.
دادوەری فیدراڵی، ئەمیت میهتا لە ئەمریکا لە مانگی ئابدا بڕیارێکی گرنگی لە بواری تەکنەلۆجیای ئینتەرنێتدا لەسەر ئەوەی گووگڵ “قۆرخکاری نایاسایی” لە گەڕان و ڕیکلامی گەڕان دروستکردووە.