بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ڕایگەیاند لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، هەروەها بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچەی جۆراوجۆر.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی هەرێمدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٢ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٤ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ٢٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٣ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٢ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢٠ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٦ پلەى سیلیزى