‎لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ۱٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە



لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زۆربەیان بە هۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ‎د. بەختیار ڕەشید، پزیشکی پسپۆری دێرینی دادوەری بە ڕادیۆی هاتووچۆی ڕاگەیاند، هۆکاری یەکەمی مردن لە سلێمانی ڕووداوەکانی هاتووچۆیە و لەسەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ۱٥۳ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.

‎وتیشی: “لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە و ٤۹ کەسیشیان بەهۆی شێلانەوە و ۳۹ کەسیش لە ڕووداوی ماتۆڕدا گیانیان لەدەستداوە”.

‎د. بەختیار ڕەشید، ئاشکراشیکرد، لە٪٤٠ ڕووداوەکان لەناو سەنتەری شار بوون، لە٪۳٥ ڕێگەی سلێمانی ـ عەربەت بووە، لە٪۲٠ ڕێگەی پیرەمەگروون و لە٪٥ ڕێگەکانی دیکەیە.

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی: پێشوازیەکی باش لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە پرۆسەی سەرژمێری دەکرێت
پێت بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی: پێشوازیەکی باش لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە پرۆسەی سەرژمێری دەکرێت
وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانگەکان: ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی 11
دوات وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانگەکان: ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی 11
پەیوەنیدر