وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیار لە بارەی تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى خوێندکارانى خوێندنى باڵا دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە بارەی پرسى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى خوێندکارانى خوێندنى باڵا ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە؛ خوێندکاران/ قوتابیانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لەسەرجەم بەشەکانى کۆلێژەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێدەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامەو تێزى دکتۆرا ئەنجام بدەن.
هاوکات ئاماژە بەوەش کرا خوێندکار لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێ نابەخشرێت تاکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن.