كەشناسی عێراق هۆشداری دەربارەی دۆخی كەشوهەوای هەرێم دەدات



ئەمڕۆ دووشەممە (18ی تشرینی دووەمی 2024)، دەستەی کەشناسی عێراق هۆشداری بە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەدات لە دەستپێكردنی شەپۆلێكی باران بارین و هەورەبروسکە و شارەزایەكی كەشناسی كوردیش دەڵێت: لە ئەمشەوەوە دەستپێدەكات و تا ئێوارەی چوار شەممە دەخایەنێت.

دەستەی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەو ناوچەیەی بە سوور نیشانە کراوە “مەبەستی هەرێمی كوردستانە”، شایەتحاڵی ڕوودانی باران و هەورەبروسکە دەبێت، کە بەهۆی بەهێزییەوە کاریگەری لەسەر هاتووچۆی ئاسمانی دەبێت و شەپۆلەكە بەرەو ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەجوڵێت.

دەستەی کەشناسی پێشتر بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی کردبوو کەشوهەوا لە وەرزی پاییزدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هەور بێت، لەگەڵ ئەگەری هەورە بروسکە لە ژمارەیەک ناوچە.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێواره‌ی ئەمڕۆ دوو شەممه‌ كه‌شێكی ناسه‌قامگیری ده‌ریای ناوه‌راست دەگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و باران له‌ سنوری پارێزگای دهۆك و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، بەڵام له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ ته‌نها هه‌تاو و دڵۆپه‌ باران ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، له‌ دره‌نگانێكی ئەمشەو تاوه‌كو پێشنیوه‌ڕۆی سبەینێ‌ ئه‌گه‌ری باران و بروسكه‌ هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو له‌م شوێنانه‌ ( گه‌رمیان، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركوك، پێنجوێن ) هه‌روه‌ها له‌سنوری سۆران و سیده‌كانیش ئه‌گه‌ری بارانێكی كه‌می ناوبەناو هه‌یه و له‌نیوه‌ڕۆی سێ شەممه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ی چوار شەممه‌ له‌م شوێنانه‌ ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و بروسكه‌ هه‌یه‌ (هه‌ولێر، سۆران، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك ) به‌شێكیان ده‌كه‌ونه‌ دره‌نگانی شه‌وی سێ شەممه و بڕی باران له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر جیاوازه‌.

بە وتەی ئەو شارەزا كەشناسییە، “پله‌ی گه‌رما 3 بۆ 4 پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سنوری ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و خێرایی با ئاساییه‌ و ئێواره‌ی چوار شەممه‌ كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه”.

بۆچی یابانییەکان زیاتر لەسەر ئەرز دەخەون؟
پێت بۆچی یابانییەکان زیاتر لەسەر ئەرز دەخەون؟
ئەحمەد داود ئۆغڵو: گه‌وره‌ترین شار كوردی تێدا ده‌ژی نه‌ هه‌ولێره‌ و نه‌ دیاربه‌كر به‌ڵكو ئیستانبوڵه‌
دوات ئەحمەد داود ئۆغڵو: گه‌وره‌ترین شار كوردی تێدا ده‌ژی نه‌ هه‌ولێره‌ و نه‌ دیاربه‌كر به‌ڵكو ئیستانبوڵه‌
پەیوەنیدر