یەکەمین حاڵەتی ئاوڵەی مەیموون لە ئەمریکا تۆمارکرا



تەندروستی ئەمریکا تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیموون لەو وڵاتەدا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”توشبووەکە گەشتی کۆنگۆی کردووە”.

بەرپرسانی تەندروستی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، یەکەمین حاڵەتی توشبوونییان بە ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتەکەدا تۆمار کردووە، و ئێستا لەژێر چاودێری و وەرگرتنی چارەسەردایە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کەسەکە گەشتی کردووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و کۆنگۆ، لە گەڕانەوەیدا لە باکووری کالیفۆرنیا چارەسەری وەرگرتووە، توشبووەکە لە باشبووندایە و مەترسییەکەی لەسەر خەڵک کەمە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ئامارێکی توشبوونی بەو پەتایە لەماوەی ساڵێکدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە 3000 حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیموون تۆمار کراون، زۆربەیان لە سێ وڵاتی ئەفریقادا بوون، ئەوانیش بروندی و یوگەندا و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.
پەتای ئاوڵەی مەیموون کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا و برینەکانی پێست، بە شێوەیەکی بەرچاو لەو پیاوانەدا بڵاوبووەتەوە کە لەم دواییانەدا سێکس لەگەڵ پیاوان دەکەن، لە دەرەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئافریقا کە تێیدا بڵاوبووەتەوە، نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی بەرکەوتنی نزیکەوە بڵاودەبێتەوە.

ئەحمەد داود ئۆغڵو: گه‌وره‌ترین شار كوردی تێدا ده‌ژی نه‌ هه‌ولێره‌ و نه‌ دیاربه‌كر به‌ڵكو ئیستانبوڵه‌
پێت ئەحمەد داود ئۆغڵو: گه‌وره‌ترین شار كوردی تێدا ده‌ژی نه‌ هه‌ولێره‌ و نه‌ دیاربه‌كر به‌ڵكو ئیستانبوڵه‌
شارێکی کوردی سبەینێی کردە پشوو
دوات شارێکی کوردی سبەینێی کردە پشوو
پەیوەنیدر