ئایا منداڵەکەت تەمبەڵە؟ دەتەوێت پاڵنەرێک بیت بۆ ئەوەی ئارەزووی قوتابخانە بکات؟



دکتۆر ئیلین براتن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامی هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی و سۆزداری و بەرپرسی هەڵسەنگاندنی دەروونی دەماری منداڵان لە نەخۆشخانەی گشتی ماساشوستس دەڵێت: پێویستە دایکان و باوکان بەدوای هۆکاری تایبەتدا بگەڕێن بۆ ئەوەی بزانن منداڵەکانیان لە کوێدا کێشەی تەواوکردنی ئەرکەکان هەیە.

هەروەها، پشتگیریکردنی منداڵ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو تەحەددایانەی کە ڕەنگە پەیوەندییان بە بەهرەمەندییەکەیەوە هەبێت.

براتن، نووسەری کتێبی منداڵانی بەهرەمەند دەڵێت، چۆن پاڵنەرەکانی منداڵەکەت زیندوو بکەیتەوە؟ ڕوونی دەکاتەوە کە گرنگە ئەو بەربەستە سەرەکییە دەستنیشان بکەیت کە ڕێگری لە پێشکەوتنی منداڵ دەکات.

ئاماژە بەوە دەکات،ڕەنگە هەندێک جار کێشەکە پەیوەندی بە دڵەڕاوکێیەوە هەبێت سەبارەت بەو ئەرکەی کە لەسەر منداڵەکەت پێویستە ئەنجامی بدات،یاخوود کێشەکە لە ئەرکەکدایە.

چونکە هەندیک جار منداڵ هەست بە سەرلێشێواوی دەکات و نەزانێت لە کوێوە دەست پێبکات، کاتێک لە بەربەستەکە تێگەیشتن، دایکان و باوکان دەتوانن یارمەتی منداڵەکانیان بدەن بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانیان.

کاتێک منداڵ دوودڵ دەبێت لە دەستپێکردنی ئەرکێک، پێویستە دایکان و باوکان لە هۆکارەکەی بکۆڵنەوە.

برانت دەڵێت،دەتوانرێت پرسیاری تایبەت ئاراستەی منداڵ بکرێت وەک “ئایا هەموو شتێکت هەیە کە پێویستت پێیانە؟” یان “دەزانی چیت لێ داوا دەکرێت؟”

بەم پرسیارانە دەتوانیت هاوکاری منداڵەکەت بیت لەوەی کە چی نەقسە؟

  • پەرەپێدانی کۆڵنەدان

کۆڵنەدان تەنها بە مانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان نییە، بەڵکو توانای دیاریکردنی ڕادەی پێشکەوتن لە تەواوکردنی ئەرکێکدا دەگرێتەوە.

زۆرجار منداڵان هەست بە بێزاری دەکەن ئەگەر پێیانوابێ بەبێ پێشکەوتنی بەرچاو کاردەکەن، دایکان و باوکان دەتوانن یارمەتی منداڵەکانیان بدەن بە دابەشکردنی ئەرکەکان بۆ هەنگاوی بچووک و ڕوون بۆ ئەوەی تەواوکردنیان ئاسانتر بێت.

  • چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بێزاریدا

منداڵای بەتوانا ڕەنگە بەزەحمەت کارامەیی کۆڵنەدان بەدەست بهێنن، چونکە ئاسانکاری سەرکەوتنیان وا دەکات کەمتر خوویان بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان بگرن.

کاتێک ڕووبەڕووی کێشەی نوێ دەبنەوە، ڕەنگە بە خێرایی بێزار بن، لێرەدا ڕۆڵی دایک و باوک لە پاڵپشتیکردنی منداڵەکانیان و ڕێنماییکردنیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم هەستانە بە شێوەیەکی ئەرێنی دەردەکەوێت و ئەمەش یارمەتیان دەدات لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا نەرمی و ئیرادە پەرەپێبدەن.

  • دوور بکەوەرەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی زۆر بەسەر منداڵەکەدا

ڕەنگە دڵەڕاوکێی دایک و باوک سەبارەت بە داهاتووی منداڵەکانیان وایان لێبکات لە ڕادەبەدەر دەستوەردان بکەن و ئەمەش بارگرانییەکی دەروونی گەورە دەخاتە سەر منداڵەکە.

ئەم دەستێوەردانە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرگری منداڵ لە ئەنجامدانی ئەرکە پێویستەکان، بۆیە گرنگە دایک و باوک بیر لە ڕەفتارەکانیان بکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ڕەتکردنەوەی منداڵەکە لە ئەنجامی فشارە زۆرەکانیانەوەیە یان نەبوونی ئەزموونی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگەکاندا؟

  • بەرزکردنەوەی تواناکان

ئەم کارامەییانە بریتین لە: توانای پلاندانان و چاودێریکردنی ڕەفتار و پاڵپشتی کردن، جگە لەوەش لایەنی سۆز کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئەدای منداڵ لە ساتەکانی بێزاریدا هەبێت.

شارێکی کوردی سبەینێی کردە پشوو
پێت شارێکی کوردی سبەینێی کردە پشوو
بۆ سەرژمێری هێزە ئەمنییەكان خرانە ئامادەباشییەوە و ڕۆژانی پشوو زیادكرا
دوات بۆ سەرژمێری هێزە ئەمنییەكان خرانە ئامادەباشییەوە و ڕۆژانی پشوو زیادكرا
پەیوەنیدر