خانمە پزیشكێكی سلێمانی بووە یەكەمی سەر ئاستی عێراق



پزیشکێکی شاری سلێمانی لەبۆردی عەرەبی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عیراق بەدەستهێنا.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دکتۆرە (لەنجە دڵشاد) کە خوێندکاری بۆردی عراقی پزیشکی بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق بەدەست بهێنێت لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر.

ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردووش لە هەمان پسپۆڕی سەنتەری سلێمانی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو ڕێژەی دەرچون (100٪) بووە و سێ پزیشکی سلێمانی لە یەکەمەکان بوون بە ناوەکانی ( د. نەوا عبدالحمید و د. هەرێز جمیل و د. عادل عوسمان).

وتەبێژیی تەندروستی دەڵێت: “ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە، کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی لەبواری تیشک و سونار لە ئاستێکی بەرزدایە ساڵانە یەکەمەکانی لەو بوارە لە بوردەکانی کوردی و عێراقی عەرەبی بەدەست دەهێنن، کە جێی شانازیە بۆ شاری سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی”.

 

بڕیارێك بۆ خانەنشین كردنی فەرمانبەران دەركرا
پێت بڕیارێك بۆ خانەنشین كردنی فەرمانبەران دەركرا
یەکێتی دووەمین دیداری خۆی ساز دەکات
دوات یەکێتی دووەمین دیداری خۆی ساز دەکات
پەیوەنیدر