بەردی بناغەی پردی تۆفیق وەهبی دانرا



بەردی بناغەی پردی تۆفیق وەهبی لە سلێمانی دانرا، سەرۆکی شارەوانی سلێمانیش ڕایگەیاند، پردەکە پڕۆژەیەکی ستراتیژی گەورەیە دەبێتە هۆی، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پردی تۆفیق وەهبی ڕایگەیاند: پڕۆژەیەکی ستراتیژی گەورەیە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و لۆدی شەقامەکان کەمتر دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ماوەی دروستکردنی پردەکە 405 ڕۆژە، بودجەی پڕۆژەکەش زیاتر لە 12 ملیار دینارە.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی باسی لەوەشکرد: دیزاینی 10 پرد ئامادەیە چاوەڕێن بودجەی بۆ تەرخان بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، “لە کۆتایی ئەمساڵدا بەردی بناخەی پڕۆژەیەکی نوێ دادەنێن”.

مزگەوتێکی سلێمانی هێشتا لە کەشی ڕەمەزاندایە و دووشەممان و پێنجشەممان بەڕۆژوو دەبن
پێت مزگەوتێکی سلێمانی هێشتا لە کەشی ڕەمەزاندایە و دووشەممان و پێنجشەممان بەڕۆژوو دەبن
نرخی مریشک گران بوو
دوات نرخی مریشک گران بوو
پەیوەنیدر