بەڤیدیۆ: ئاوی باران ناچاری كرد بە بەلەم هاتووچۆ بكات



بەپێی دیمەنێكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبۆتەوە، هاووڵاتییەكی ئەمریكایی بەلەم بەكاردەهێنێت بۆ هاتووچۆكردن لە شەقامەكانی كالیفۆرنیا، دوای ئەوەی ئاوی باران و لافاو ویلایەتە یەكگرتووەكانی گرتەوە.

بەهۆی لافاوی وەرزی زستان، پێشتر جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، باریی نائاسایی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا ڕاگەیاندبوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن كۆشكی سپییەوە بڵاوكرایەوە”سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی كردووە بە هاریكاریی فیدراڵی، هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ تەواوكردنی ئەركە حكومییەكان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتبوو”سەرۆكی ئەمریكا، ئاژانس و ئیدارەی باری نائایایی فیدراڵی FEMA سەرپشك كردبوو، یارمەتییە فیدراڵییەكان چڕبكەنەوە و هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەچوونی 17 ناوچە لە كالیفۆرنیا كە بەهۆی بارانەوە لافاوی نائاساییان بەخۆوەبینی”.

“تاکسی هەر چەند زۆربێت خوا ڕزق دەدات”
پێت “تاکسی هەر چەند زۆربێت خوا ڕزق دەدات”
 فەتح: كازمی هەڵهات
دوات  فەتح: كازمی هەڵهات
پەیوەنیدر