سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم ئاشکرای دەکات بەهۆی گرانبوونی نرخی عەلەف و نرخی جوچکە و چەند هۆکارێکی تر، نرخی مریشک لە چاو پێشتر بەرزبووەتەوە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: نرخی عەلەف پێشتر بە 620 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 720 هەزار دینار، واتا هەر تەنێک 100 هەزار دینار زیادی کردووە.
وتیشی: “یەک جوچکە پێشتر بە 35 بۆ 40 سەنت بووە، ئێشتا بووەتە 70 سەنت، ئەمەش هەمووی بارگرانییە لەسەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان”.
باسی لەوەشکرد: پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار بوو، ئێستا بووەتە دوو هەزار و 600 دینار، بەڵام ئەگەر بڕواتە سەرو سێ هەزار و چوار هەزار دیناریش هێشتا لە زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانە.