بە مەبەستی ڕێگریكردن لە كۆچبەران، بەریتانیا بە نیازە پارە بداتە هەرێمی كوردستان و توركیا و ڤێتنام،بە ئامانجی کەمکردنەوەی ڕۆیشتنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویكردەوە، حكومەتی بەریتانیا دانوستانی لەگەڵ توركیا و ڤێتنام و بەرپرسانی هەرێمی كوردستانی عیراق دەستپێكردووە، بۆ پێدانی پارە پێیان بە ئامانجی كەمكردنەوەی ڕۆیشتنی كۆچبەران بەرەو بەریتانیا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیڤێت كوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ژمارەیەك حكومەت، لەنێویاندا حكومەتی كوردستان و توركیا و ڤێتنام، سەبارەت بە هاوكاری و رێككەوتنی ئەمنی، كە دەكرێت پێش كۆتایی ئەمساڵ كۆتای پێبێت.
كەیر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كاتی رۆیشتنی بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی 20 لە بەرازیل بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، حكومەت پلانی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو باندە تاوانكاریانەی كە بەشدارن لە قاچاخچێتی بە خەڵك.