کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرببارێت و تاوەباران و بروسکەش چەند ناوچەیەکی دیکە دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.
ڕوونیشیکردەوە کە شەو کاریگەری بارانەکە درێژدەبێتەوە بۆ هەندێک لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان و کەمێکیش بەفر دەبارێت.
ڕاشیگەیاند کە پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێک لە ناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ناسەقامگیری ئاسمان و نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگەی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و پاشان کاریگەری بە لاوازی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ٣-٤ پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٩ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٦ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٧ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ٢١ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٨ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٤ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٢ پلەى سیلیزى