سەرۆک کۆمار ئیدانەی کردەوه تیرۆریستییەکەی دژبه لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگه دەکات



سەرۆکایەتی کۆمار بەتوندی ئیدانەی کردەوه تیرۆریستییەکەی دژبه لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کرد، کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی لیواکە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو له ناوچەی دوزخورماتوو شەهیدبوون.
ئەمڕۆ یەک شەممە، سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە کرد، کە لە کردەیەکی تیرۆرستیدا بوونە قوربانی.
هاوکات لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سەرۆک کۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا دوپاتدەکاتەوە.

هەروەها دەڵێت، بەردەوام دەبێت لە روبەڕوبونەوەی شانەکانی گروپە تیرۆریستییەکان بە هەموو هێز و ئیرادەیەکەوە تا لەناوچوونی دوایین پاشماوەیان لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گەلەکەمان.

بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێری بەڕێوە چوو
پێت بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێری بەڕێوە چوو
خاوەنی ئەکاونتی (چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) دەستگیركرا
دوات خاوەنی ئەکاونتی (چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) دەستگیركرا
پەیوەنیدر