شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كه‌شێكی ناسه‌قامگیر سبه‌ی دوو شهم‌مه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان و تا ئێواره‌ی چوار شهم‌مه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌پاشاندا كۆتایی پێدێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبه‌ی ئێواره‌ی دوو شەممه‌ كه‌شێكی ناسه‌قامگیری ده‌ریای ناوه‌راست دەگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و باران له‌ سنوری پارێزگای دهۆك و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، بەڵام له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ ته‌نها هه‌تاو و دڵۆپه‌ باران ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، له‌ دره‌نگانێكی شه‌وی دوو شەممه‌ له‌سه‌ر سێ شەممه‌ تاوه‌كو پێشنیوه‌ڕۆی سێ شەممه‌ ئه‌گه‌ری باران و بروسكه‌ هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو له‌م شوێنانه‌ ( گه‌رمیان، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركوك، پێنجوێن ) هه‌روه‌ها له‌سنوری سۆران و سیده‌كانیش ئه‌گه‌ری بارانێكی كه‌می ناوبەناو هه‌یه.

ڕوونیشی كردەوە، له‌نیوه‌ڕۆی سێ شەممه‌ تاوه‌كوو ئێواره‌ی چوار شەممه‌ له‌م شوێنانه‌ ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و بروسكه‌ هه‌یه‌ ( هه‌ولێر، سۆران، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك ) به‌شێكیان ده‌كه‌ونه‌ دره‌نگانی شه‌وی سێ شەممه و بڕی باران له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر جیاوازه‌ زۆرترین بری باران له‌سنوری ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك تۆماره‌كرێت و كه‌مترین بڕی باران له‌سنوری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری تۆمار ده‌كرێت و سه‌نته‌ری دهۆك لاوازه‌بێت به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندیش گه‌رمیان و كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌له‌بجه‌ ده‌گرێته‌وه.

بە وتەی ئەو شارەزا كەشناسییە، “پله‌كانی گه‌رما 3 بۆ 4 پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سنوری ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ڤه‌ری باله‌كایه‌تی و خێرایی با ئاساییه‌ و ئێواره‌ی چوار شەممه‌ كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه”.

خاوەنی ئەکاونتی (چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) دەستگیركرا
پێت خاوەنی ئەکاونتی (چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) دەستگیركرا
تایسۆن و پاوڵ یارییان لێ قەدەغە دەکرێت
دوات تایسۆن و پاوڵ یارییان لێ قەدەغە دەکرێت
پەیوەنیدر