لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێم كاتی قەدەغەی هاتووچۆی دیاریكرد



لیژنەی باڵای ئەمنی تایبەت بە سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان ماوەی قەدەغەی هاتووچۆی دیاریكرد و ئەو دوكان و فەرمانگانەی دیاریكرد، كە قەدەغەی سنووردار دەیانگرێتەوە و جەختیشدەكاتەوە، نێردە دبلۆماسییەكان و كەسانی بیانی قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە.

لیژنەی باڵای ئەمنی تایبەت بە سەرژمێری لە هەرێم لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هانی هاووڵاتیان دەدەین بۆ مانەوە لە ماڵەوە تاوەكو تیمەكانی سەرژمێری داتاكان بە ڕاستی و دروستی تۆمار بكەن و هاووڵاتیانی ناوچەكانی سنووری ماددەی 140 دەتوانن لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە 17 بۆ 19ی مانگ زانیارییەكانی سەرژمێری گشتی تۆمار دەكرێت و لە ڕۆژانی 20 و 21ی مانگیش داتاكان پشتڕاست دەكرێنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە كاتژمێر 12ی شەوی 19 لەسەر 20ی مانگەوە قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت تاوەكو كاتژمێر 12ی شەوی 21 لەسەر 22ی مانگ لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە، بەڵام هاتنەدەر و هاتووچۆ سنووردار دەبێت بۆ كارمەندانی هێزی ئەمنی و ناوخۆ و هاتووچۆ و بەرگری شارستانی و تیمەكانی تەندروستی و كارمەندانی تەكنیكی بواری گەیاندن و كارمەندانی ئێشكگری نەوت و غاز و دەرمانخانەی ئێشكگر و ڕۆژنامەنووسان و نانەواخانەكان و ئەو ماركێتانەی خۆراكی سەركییان هەیە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، فڕۆكەخانە و دەروازە سنووریەكان بەڕووی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی كراوە دەبن و قەدەغەی هاتووچۆ نێردە دبلۆماسیەكان و دامەزراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاووڵاتیانی بیانی نیشتەجێی هەرێم ناگرێتەوە.

وەزیری پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت وەزیری پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ڕۆژنامەنووسان قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە
دوات ڕۆژنامەنووسان قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە
پەیوەنیدر