بارزانی: خوازیاری پێکهاتنی حکومەتێکی بنکەفراوانین ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن



لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە مارجن کوبیاک، باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد و ڕایگەیاند، هەروەکچۆن هەڵبژاردن سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم لە بارزانی کرد. هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە بنیاتنانی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێم هەبوو،

ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە سەیری ڕۆڵی هەرێم لە عێراق و ناوچەکەدا دەکات و پۆلەندا خوازیاری ئەوەیە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر پەرەبستێنێت.

لای خۆشیەوە، بارزانی جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە و وێڕای ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، بەشداری گەلی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردن و لە کەشێکی ئارامدا سەری هەموومانی بەرز کردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە هەروەکچۆن هەڵبژاردن سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام و ڕاشیگەیاند خوازیاری پێکهاتنی حکوومەتێکی بنکەفراوانین ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن.

 

ڕۆژنامەنووسان قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە
پێت ڕۆژنامەنووسان قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە
ئیسرائیل و هەنگاوی 100
دوات ئیسرائیل و هەنگاوی 100
پەیوەنیدر