سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیران هەرێم سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدانی تەقینەوەکەی خوورماتوو دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵی ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كات كه له كاتى ئه‌ركدا و له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبیلى لیوایه‌كى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا، سێ پله‌دار شه‌هید بوون.
دەشڵێت: “له خواى مه‌زن داواكارم گیانیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین”.
“ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات”، سەرۆکی هەرێم وای وتووە.
دەشڵێت: “بۆیه جه‌خت له به‌رده‌وامى و پته‌وكردنى زیاترى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى تیرۆرستان ده‌كه‌ینه‌وه”.
هاوکات مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدانی تەقینەوەکەی خوورماتوو دەکەن.
سەرۆک وەزیران لە پرسەنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری (عەقید روکن سامان سابیر سلێمان فەرماندەی فەوجی لیوای یەکی هاوبەش و عەقید محەمەد ڕەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و ن.چ شەریف ئەحمەد محەمەدەمین) دەکەم، کە بە داخەوە، ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو شەهید بوون”.
مەسرور بارزانی هیواش دەخوازێت، “خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان ببەخشێت، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم”.
هەروەها قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەداخەوە جارێکی تر دەستی تیرۆر گەشتە خوێنی رۆڵە قارەمانەکانمان و سێ پێشمەرگەی گیانفیدامان شەهیدبوون و سیانی تریش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکداوە: “لە دڵەوە سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان و هاوسەنگەرانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم”.
“وەکچۆن هەموو جارێک دوای شەهیدبوونی رۆڵەیەکی گەلەکەمان، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانمان گورزی کوشەندە و جەرگبڕتر لە تیرۆریستان دەوەشێنن، بە دڵنیاییەوە دوای شەهیدبوونی ئەم سێ پێشمەرگە قارەمانەشمان، هێزەکانمان تۆڵەی خوێنی پیرۆزیان دەکەنەوە”، قوباد تاڵەبانی وای وتووە.