سەرۆک کۆمار و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوونەوە



لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە و هەردولا پەرەپێدانی کەرتی بانکی حکومی و ئەهلی و پاڵپشتیکردنی کارەکانی بانکی ناوەندی کرا بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی و بەدیهێنانی گەشەپێدانی ئابووری.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە پلانی چاکسازی و پەرەپێدانی کەرتی بانکی حکومی و ئەهلی و پاڵپشتیکردنی کارەکانی بانکی ناوەندی کرا بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی و بەدیهێنانی گەشەپێدانی ئابووری.

باس لەوەشکراوە: سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دانانی ستراتیژێك بۆ داهاتووی سیاسەتی دارایی بەگوێرەی ستانداردی ڕوون و شەفاف لەپێناو پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت و بۆ بنیاتنانی کەرتێکی بانکیی رەسەن.

لەبەرامبەردا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لە پلان و رێکارەکانی بانکی ناوەندی کرد بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی تا بتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت لە روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئابوورییەکان.

ڕێباز حەملان: بە زووترین کات مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت
پێت ڕێباز حەملان: بە زووترین کات مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت
بارزانی شێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم ئاشکرا دەکات
دوات بارزانی شێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم ئاشکرا دەکات
پەیوەنیدر