بارزانی شێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم ئاشکرا دەکات



سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی بەرچاوی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا “سەری هەموومانی بەرز کردەوە” و جەختیش لە پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە مارجن کوبیاک باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد و تێیدا بارزانی بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بەشداری گەلی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردن و لە کەشێکی ئارامدا سەری هەموومانی بەرز کردەوە.

وتیشی: “هەروەکچۆن هەڵبژاردن سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام و ڕاشیگەیاند خوازیاری پێکهاتنی حکومەتێکی بنکەفراوانین ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن”.

هەر لەو دیدارەدا سەردانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسییەکانی داهاتوو و هاوکێشەکانی ناوچەکە، گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە کە باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق “پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم لە بارزانی کرد”.

سەرۆک کۆمار و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوونەوە
پێت سەرۆک کۆمار و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوونەوە
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ فەرمانبەران دەرکرد
دوات وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ فەرمانبەران دەرکرد
پەیوەنیدر