وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ فەرمانبەران دەرکرد



بەپێی گشتاندنی دارایی ژمارە 7ی ساڵی 2024ی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 13ی ئەم مانگە دەرچووە، لەبارەی هەژماركردن و یەكسانكردنی بڕوانامە بۆ هەندێك لە فەرمانبەران، بڕیارێكی دەركردووە و جەخت دەكاتەوە، كە بۆیان هەژمار ناكرێت.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: “سەبارەت بە یەكسانكردن و هەژماركردنی ئەو بڕوانامانەی لە مۆڵەتی هاوەڵی هاوسەری (اجازە المصاحبە الزوجییە) بەدەست هاتوون، بە هەموو وەزارەتەكان رادەگەیەنین، كە هەر بڕوانامەیەك دوای دەرچوونی پەیڕەوی مۆڵەتی خوێندن ژمارە 1ی ساڵی 2021 بەدەست هاتبێت، یەكسانكردن و هەژماركردنی بۆ ناكرێت”.

مۆڵەتی هاوڕێیەتیی هاوسەر یان هاوەڵیی هاوسەر، تایبەتە بە خانمانی فەرمانبەر، بەڵام هاوسەری (پیاو)یش دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت، بەتایبەت لە كاتی خوێندن لەدەرەوەی وڵات، یان بۆ مۆڵەتی نەخۆشی و پێویستیی چارەسەرکردن لەدەرەوە.

لەو بارەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند: “بەهۆی ئەوەی پەیڕەوی مۆڵەتی خوێندن دەركراوە، بۆیە ئەو جۆرە مۆڵەتانەی لەدوای ساڵی 2021 بەدەست هاتوون، هەژمار ناكرێن، بەتایبەت ئەو مۆڵەتانەی خوێندن، كە لەدەرەوەی وڵات بەدەست هاتوون”.

 

بارزانی شێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم ئاشکرا دەکات
پێت بارزانی شێوازی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم ئاشکرا دەکات
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی شەهیدبوونی ئەفسەرەکان بڵاوکردەوە
دوات وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی شەهیدبوونی ئەفسەرەکان بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر