ڤیان سەبری: سوودانی، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپاردووە مووچە بنیرێت



سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری دارایی ڕاسپاردووە مووچەی تشرینی یەکەم بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنیرێت.

ئەمڕۆڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند: “دوێنێ لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کۆبوومەوە و تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی دارایی و ئابووریمان کرد.”

ئەوەشی خستەڕوو کە سوودانی پێی وتووە “تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقم ڕاسپاردووە، ئیمزای خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات و ڕێکارەکانی ناردنی پارە لە وەزارەتی دارایی تەواو بکەن.”

لەبارەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیش، ڤیان سەبری وتی: “سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی پێدام، لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت.”

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە نیوەی مانگی تشرینی دووەم تێپەڕبووە و هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی تشرینی یەکەمیان وەرنەگرتووە.

قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆڵێکی بلیاردی داخست
پێت قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆڵێکی بلیاردی داخست
عیماد ئەحمەد: کابینەی نوێ دەبێت بەجدی هەوڵی چارەسەری مووچەو بودجە بدات
دوات عیماد ئەحمەد: کابینەی نوێ دەبێت بەجدی هەوڵی چارەسەری مووچەو بودجە بدات
پەیوەنیدر