کەشناسی پێشبینی دەکات لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگەی دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە و لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانیش ئەگەری بارانبارین هەیە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ باران بارین لەکاتەکانی شەودا لەپارێزگای دهۆک.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەندێک ناوچەی شاخاوییەکانی دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە و لە هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و باشووری شاری سلێمانییش ئەگەری بارانبارین هەیە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢١ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ٢٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢١ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى