تورکیا خۆی بۆ هێرشی زیاتر بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئامادە دەکات



میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، سوپای ئەو وڵاتە خۆی ئامادەدەکات کە لە زستاندا ئۆپەراسیۆنی نوێ لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەی “یەنی شەفەق”ی تورکی کە نزیکە لە پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەواوە بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا لە چوارچێوەی درێژەپێدانی ئۆپراسیۆنی چنگ – قفڵ لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سوپای تورکیا هێزی زیاتری بۆ ناوچەکە ناردووە.

زیاتر لە سێ ساڵە تورکیا بە بیانووی هێرشکردنە سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەشکرکێسی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان و دەیان کیلۆمەتری لە سنووری هەردوو پارێزگەی هەولێر و دهۆک داگیرکردووە.

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی “سی پی تی” ئەمریکی، تا ئێستا دەیان هاووڵاتیی بوونەتە قوربانیی ئەو هێرشانەی کە تورکیا دەیانکاتە سەر هەرێمی کوردستان.

دەزگای دادوەری ئێران خوشک و برایەکی کوردی سزادا
پێت دەزگای دادوەری ئێران خوشک و برایەکی کوردی سزادا
لەمڕۆوە سەرژمێری دەستپێدەکات
دوات لەمڕۆوە سەرژمێری دەستپێدەکات
پەیوەنیدر