توێژەرانی زانکۆی تۆهۆکو لە ژاپۆن بۆیان دەرکەوتووە کە بەشێک لە پرۆسەی هەڵبژاردنی بیرەوەری پەیوەستە بە جۆرێک لە خانەیەک کە لە کۆئەندامی دەماردا هەیە کە پێی دەوترێت ئەستێرەخانەکان.
توێژینەوەکە کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری “Glea” لە ٤ی ئەم مانگەدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە گۆڕینی pH لە دەوری ئەستێرەخانەکان کاریگەری لەسەر بیرەوەری کورتخایەن نەبووە، بەڵام بەشداربووە لە لەبیرکردنی ئەم یادەوەرییانە.
کام یادگاری دەهێڵمەوە؟
یەکێک لە سەرمایە بەهێزەکانی مێشک ئەوەیە کە دەتوانێت زانیاری وەک یادەوەری هەڵبگرێت، ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات لە هەڵەکانمان فێربین، بەڵام هەندێک یادەوەری زیندوو دەمێننەوە، هەندێکی تر لەبیر دەکرێن.
مرۆڤ و گیاندارەکان سوود لە سروشتی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی دەوروبەریان وەردەگرن و پەیوەندییەکانی نێوان ڕووداوە ڕواڵەتییەکان لە شێوەی یادەوەریدا هەڵدەگرن.
بەباشی دەزانرێت کە دروستبوونی بیرەوەری فرە قۆناغە و بەگشتی گریمانە کراوە کە دروستبوونی بیرەوەری کورتخایەن و درێژخایەن بە یەکەوە ڕوودەدات، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە پرۆسەی خانەیی تەواو جیاواز کە یادەوەری کورتخایەن و درێژخایەن دروست دەکەن لە یەک کاتدا دەست پێبکەن بە شێوەیەکی سەربەخۆ.
خەوتن لەسەر یادگارییە جوانەکان ئارامکەرەوەیە بۆ دەمارەکان – (Pixels)
بەگشتی یادەوەرییەکان لە پرۆسەیەکی بەردەوامدا دروست دەبن کە بیرەوەرییە کورتخایەنەکان وردە وردە دەپارێزرێن و دەبنە یادەوەری درێژخایەن.
دەستکاریکردنی ئەستێرەخانەکان
توێژەران تەکنیکێکیان بەکارهێنا بەناوی ئۆپتۆجینێتیک بۆ دەستکاریکردنی ئەستێرەخانەکان، لەڕێگەی ڕیشاڵی بیناییەوە کە دەخرێنە ناو مێشکی مشکەکانەوە، ڕووناکییان بەسەردا دەدرەوشاندەوە، ئەمەش وایکرد توێژەران ڕاستەوخۆ ئەستێرەخانەکان چالاک بکەن و ڕێژەیەکی زۆرتر لە چالاکی هزری و تۆمارکردنی ڕووداەکان ببینن.
مشکەکان لە ژووری تاقیکردنەوەکەدا تەزووی کارەبایی سووکیان پێدرا و کاتێک گەڕێنرانەوە بۆ هەمان ژوور، مشکەکان شۆکەکەیان بیرکەوتەوە و وەک وەڵامێکی سروشتی لە شوێنی خۆیان وەستان. بە بەراورد، ئەو مشکانەی کە ئەستێرەخانەکانیان ڕاستەوخۆ دوای شۆکێکی سووک ترش بوون توانیان بۆ ماوەیەکی کاتی یادەوەری ترسەکە بپارێزن، بەڵام تا ڕۆژی دواتر لەبیریان چوووەوە.
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە گۆڕینی ئەستێرەخانەکانیان بۆ ئیۆزینۆفیل کاریگەری لەسەر بیرەوەری کورتخایەن نەبووە، بەڵام ڕێگری لە بیرەوەری درێژخایەن دەکرد.
لە کاتێکدا کە بە گشتی بیرەوەریەکان وا بیردەکرێتەوە کە لە پرۆسەیەکی بەردەوامدا دروست دەبن کە تێیدا بیرەوەرییە کورتخایەنەکان وردە وردە دەپارێزرێن و دەبنە یادەوەری درێژخایەن، ئەم توێژینەوەیە ئەوە پیشان دەدات کە ڕەنگە لە هەمان کاتدا وەک بیرەوەری کورتخایەن و درێژخایەن بپارێزرێن .
توێژەران هیوایان وایە بتوانن لە ئایندەدا ئەمجۆرە لە ڕاهێنان لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە و وابکرێت بیرەوەریە ئازاربەخش و ناخۆشەکان لەبیر بکەن.