فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم دابینکردنی بیمەی تەندروستی بۆ پێشمەرگە ڕاگەیاند و دەڵێت”70٪ خەرجییان بۆدەگەڕێتەوە”.
رەزا ئیسماعیل بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، سیستمی بیمەی تەندروستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابیندەکرێت و ئەندامانی پێشمەرگە دەتوانن لە رێگەی سیستمەکەوە نووسراوێکی راستەوخۆ بکەن، پاشان لە رێگەی لیژنەی تایبەتمەندی پزیشکییەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت کە چۆن لە رێگەی نەخۆشخانە تایبەت و حکومییەکانەوە چارەسەر وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر پێشمەرگەیەک ڕێگەپێدانی پێشوەختەی هەبێت بۆ چارەسەر و نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت بەڕێژەی 75٪ تێچووی چارەسەرکردنیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە.
ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، ئەو پێشمەرگانەی رێگەپێدانیان نییە لە رێگەی لیژنەی پزیشکییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و تاوەکو 25%ـی تێچووەکەی بۆ دەگەڕێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەشڵێت، سیستمی بیمەی تەندروستى لە داهاتوویەکی نزیکدا فراواندەکرێت و ئەندامانی خێزانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە و دەتوانن لێی سوودمەندبن.