کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز دەیان کرێکاری ئیسرائیلی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە



کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرزی ئەمریکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بڕیاریدا، دەیان کرێکاری ئیسرائیلی دووربخاتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “کالکالیستی ئیسرائیلی” ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەدا دێت کە بریتین لە کەمکردنەوەی کرێکار لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان.

ژمارەی کارمەندانی کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز ناوەندێکی پیشەسازی لە ئیسرائیل نزیکەی 800 کەسە  لە شاری هێرزلی.

لەو چوارچێوەیەشدا کۆمپانیای جی ئێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “بۆ باشتر کردنی بنیاتنانی داهاتووی کۆمپانیای جی ئێم، دەبێت پێکهاتەکەی سادە بکەینەوە بۆ خێرایی و باشی، هەڵبژاردنەکانمان بوێرانە بێت، بەدڵنیاییەوە ئەم هەنگاوەش  زۆرترین کاریگەریی دەبێت  لەسەر ئەدای کۆمپانیاکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ئەنجامدا قەبارەی هەندێک تیممان کەمکردووەتەوە لەناو کەرتی نەرمەکاڵا و خزمەتگوزارییەکاندا. سوپاسگوزارین بۆ ئەو کەسانەی کە یارمەتیدەرمان بوون بۆ دامەزراندنی بناغەیەکی بەهێز کە کۆمپانیای جی ئێم جێگیر دەکات بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچێت”.

 

گرفتی نەناردنی موچە دیاریکرا
پێت گرفتی نەناردنی موچە دیاریکرا
خەڵکی باجاو، مرۆڤی ئاسایین یان جیاواز؟
دوات خەڵکی باجاو، مرۆڤی ئاسایین یان جیاواز؟
پەیوەنیدر