ئەم سیفەتە … نهێنی هەیمەنەو باڵادەستی (جولەكە)یە



پ. د. سەعید عەلی محەمەد

جولەكە سیفەتێكیان هەیە كە دەكرێ بە سیفەتێكی چاك و پۆزەتیڤ لە قەڵەم بدرێ كە ئەویش بریتیە لە : ( ئارامییەكی درێژ لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەكان ) دا.

دوای ڕووخانی دووەمین دەوڵەتی جولەكە پێش (2000) ساڵ لەمەوبەر، ئەوان بەردەوام لە هەوڵ و كۆششی بێ وچاندا بوون بۆ جارێكی تر دروست كردنەوە و بنیات نانانەوەی سەرلەنوێی ئەو دەوڵەتە ڕووخاوە ! دوو هەزار ساڵ تێپەڕ بووە بەسەر ڕووخانی دەوڵەتەكەیان بێ ئەوەی هیچ جۆرە بێ هیوایی و ڕەشبینی ڕووخان و هەرەس هێنانێك ڕوویان تێبكات لە بەدیهێنانی خەونە جوانەكەیان و ئاواتە فیردەوسییەكەیان كە بریتیە لە :

( دەوڵەتی گەورەی جولەكە لە ناوچەكەدا).

بەدرێژایی ئەم دوو هەزار ساڵە هەموو جۆرە بارودۆخێكی سەخت و دژوار بەسەر جولەكە هاتووە ، لە زۆر وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهان ژیانیان بەڕێكردووە ، لەگەڵ زۆرێك لە ئاینەكان و فەلسەفەكان و ئایدیا جیاوازەكاندا تێكەڵاوبوون و مامەڵەیان كردووە و، وەك هەر مرۆڤێكی تری سەر ئەم زەوییە ڕووبەڕووی فشارو تاڵاویی و دەردیسەرییەكی زۆر بوونەتەوە!

بەڵام ئەوان سەرەڕای هەموو ئەوانە خەونە گەورەكەی خۆیان و ئامانجە پیرۆزەكەی خۆیان لەبیر نەچووە!

ئێمە ئەگەر تەنها چوار سەدەی كۆتایی بە نمونە بهێنینەوە ، دەبینین جولەكە سەرەتا لە ئەوروپا جێگیر بوون ، دواتر لە ئەمریكا ، لەو ماوەی جێگیربوون و بڵاوبوونەوەیاندا چەندان هاوپەیمانێتییان پێكهێناوە ، چەندین كاراكتەرو كەسایەتی گەورەی كاریگەریان بۆلای خۆیان ڕاکێشاوە!

چەندین هەوڵ و كۆششی گەورەیان بەگەڕخستووە بۆ پەیداكردن و كۆكردنەوەی پارەو سامان و داهاتی و زەبەلاح ، چەندان سەركێشی گەورەیان كردووە تا ئەوەی بەدیهێنانی خەونەكەیان بەرە بەرە دەستی پێكرد كە ئەویش  خۆی لە : (داگیركردنی فەلەستین) دا بینیەوە.

ئەوان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان بە سەخاوەتەوە پارە و سامانێكی زۆریان بەخشی ، یەكگرتنەوەی بەرەژەوەندییە ستراتیژییەكانیشیان لەگەڵ خۆرئاوادا لە خاكی فەلەستین و دەوروبەری یارمەتی دەرێكی باش بوو بۆ خێرا بەدیهێنانی ئەو ئامانجە!

بەڵام ئایا ئەوان ئیتر لێرەدا وەستان و وازیان هێنا ؟!

وەڵام  : نەخێر!

بەڵكو ئەوان بەردەوام تا ئەم ساتەوەختەش لە هەوڵ و كۆششی بێ وچان دان :

  • پارەو سامانێكی زۆر  دەبەخشن بۆ دامەزراندنی چەندین دەزگاو دامەزراوە و كەناڵی میدیایی زەبەلاح بە هەموو ڕەنگ و دەنگ و شێوە و جۆرەكانییەوە!
  • پەیداكردن و كڕینی سەدان كادیری میدیایی و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ و كاریگەر لەپێناو ڕەواجدان و چەسپاندنی زیاتری بیرۆكە و حیكایەتی  :

( مافی ئیسرائیل لە فەلەستین).

( ئیسرائیل سەرمەشقی دیموكراسییەتە لە ڕۆژهەڵاتدا ).

(سوپای ئیسرائیل ناشكێ و بە ئەخلاقی ترینی سوپای جیهانە).

ئەمە جگە لە كڕین و ڕاكێشانی چەندین سیاسەتمەداری جیهانی ، بەتایبەت ئەوانەی لە دامەزراوە گەورەو هەستیارەكانی بڕیاردا كاردەكەن ، ئەمەش بۆ ئەوەی شەرعییەتی سیاسیی جێگیر بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن!

بەڵێ ….. جولەكە دوای (2000) هەزار ساڵ لە هەوڵ و كۆششی بەردەوام توانیان خەونەكەیان بەدیبهێنن ،  كە پێش (70) ساڵ لەمەوبەر بوو، بەڵام خۆ ئەوەتانێ ئێستاش بە هەموو شێوەیەك سەرقاڵی پاراستن و سیاجكردنی خەونەكەیانن كە بەشێكی هەرە زۆری هاتۆتە دی! بەڕادەیەك ئێستا ئێمە بە چاوی خۆمان باڵادەستی و هەیمەنەی جولەكە لەسەر زەویدا دەبینین ، باڵادەستی و هەیمەنەی ئیعلامیی ، باڵادەستی و هەیمەنەی ئابووریی و دارایی ، باڵادەستی و هەیمەنەی تەكنۆلۆژیی و سەربازیی!!

ئەمەش بەهۆی ئەو تۆڕە پەیوەندییە توندوتۆڵ و گەورە و بەرفراوانەی لە سەرتاسەری جیهاندا دروستیان كردووە و، لەپێناویشیدا هەموو سەروەت و داهات و كات و كۆشش و تەمەنی خۆشیان دەبەخشن!

كەواتە لێرەدا جێی خۆیەتی بڵێین : ئەوەی دوای (2000) ساڵ بۆ جولەكە هاتۆتەدی ، تەنها  بەهیوا و ئاوات و خەونی گوڵاویی بەدەست نەهاتووە ، بەڵكو بە دان بەخۆداگرتن و ئارامیی و قوربانیدان و باجی گەورە گەورە بۆیان بەدیهاتووە!

بۆیە لەبەرانبەردا  پێویستە لەسەر ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی فەلەستین و گەلە ستەمدیدەكەی دەزانن ، ئەوانەی پرسی فەلەستین و گەلەكەی بە پرسی هەرە گرنگ و ستراتیژیی جیهانی ئیسلامیی سەیر دەكەن ، ئەوانەی خۆیان بە بەرەی موقاوەمە و بەرەنگاریی و بەگژداچوونەوەی پیلانەكانی جولەكە و هاوپەیمانەكانی دەزانن…. لانیكەم پەند و وانە و ئامۆژگاری لەم ڕاستییەی سەرەوە وەربگرن ، بۆ ئەوەی جولەكە لەبواری بەدیهێنانی ئامانج و ئاوات و خەونی سەربەخۆیی و ئازادیدا لەوان سوورترو خۆڕاگرترو بە ئارام و نەفەس درێژتر نەبێ ، چونكە خەونەكان و ئامانجەكان چەند گەورە و پیرۆزبن باج و قوربانیەكانیش گەورە و زیاتر دەبن.

بڕێکی زۆری برنجی ئەمریکی گەیشتە عێراق
پێت بڕێکی زۆری برنجی ئەمریکی گەیشتە عێراق
پارێزگاری نەینەوا دەستپێکردنی سەرژمێری لە شارەکە ڕاگەیاند
دوات پارێزگاری نەینەوا دەستپێکردنی سەرژمێری لە شارەکە ڕاگەیاند
پەیوەنیدر