لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەرکووک – پردێ لە پارێزگای کەرکووک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پینج کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان ئەمرۆ شەممە لەسەر رێگەی کەرکووک – پردێ، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
عامر نووری وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە میدیایی یەکێتی ڕاگەیاند، “بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و تەرمەکانیش رەوانەی پزیشکی داد کراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “پێکدادانەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری بی ئێم دەبلیو، تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا یارس روویداوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی پشتێنەیی کەرکوک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەندامی یەک خێزان بوون.