فیفا ڕووکەشی جامی جیهانی یانەکانی گۆڕی



فیفا دیزاینی نوێی جامی جیهانی یانەکانی نمایشکرد و دەڵێت”بە زێڕی عیارە 24 ڕووپۆش کراوە”.

میدیا جیهانییەکان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی (15ی تشرینی دووەمی 2024)، جامی نوێی جیهانی یانەکان، کە لەلایەن فیفا دیزاین کراوە و بە هاوکاری کۆمپانیای زێڕینگەریی جوانی ئەمریکی تیفانی و کاری کۆمپانیاکە دروستکراوە، نمایش کرا.

فیفا ئاماژەی بەوداوە، جامەکە تایبەتمەندی نوێی هەیە و بە زێڕی عیارە 24 ڕووپۆش کراوە و بە شێوازێکی تەواو جیاواز و بەلەیزەر نەخشاندنەکانی نەخشێنراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیسکی ناوەندی جامەکە کۆمەڵێک وێنەی یاریگاکان و ئامێرەکانیش لەخۆدەگرێت کە نەریتی تۆپی پێ بەرجەستە دەکەن، جگە لە بوونی ١٣ زمانی جیاواز و نووسراوێکی برێل لەسەر ڕووی جامەکە.

هاوینی داهاتوو بۆ یەکەمجار جامە نوێیەکە بەرزدەکرێتەوە،.

ساڵی ئایندە 32 یانەی جیهانی لە نێویاندا مانچستەر سیتی و ڕیال مەدرید و ئینتەر میامی لە هەر شەش پاڵەوانیتییەکەی فیفا بەشداری دەکەن و لە 13ی تەمموزی 2025 لە یاریگای مێتلایف لە نیوجرسی یاری کۆتایی دەکرێت و دەدرێتە براوەی پاڵەوانێتییەکە.

وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سوود لە وزەی خۆر دەبینێت
پێت وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سوود لە وزەی خۆر دەبینێت
عێراق دامەزراندن دەکاتەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە
دوات عێراق دامەزراندن دەکاتەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە
پەیوەنیدر