بژاردەی سێیەم بۆ چارەسەرکردنی تەوتین چیە؟



بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بژاردەی سێیەم بۆ چارەسەری گرفتی تەوتین لە هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت”ناکرێت پرۆسەکە بەزۆر بکرێت”.

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یەکیتی سوورە لەسەر جێ بەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆتەوتین، و یەكلاكراوەتەوە كە دەبێت لەلایەن بانكە فیدراڵییەكانەوە مووچە تەوتین بكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، چوار لایەنی کوردی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەو بژاردەیەدان کە تەوتین لەلایەن بانکە فیدڕاڵییەکان وەک( ڕافیدەین، ڕەشید، تی بی ئای) بکرێت، تەنها پارتی لەگەڵ هەژماری من-دایە و سوورە لەسەری، وەک بژاردەیەک ڕێگە چارەیەکی نوێ خراوەتەڕوو.

کاروان یاروەیس باسی لەوەشکرد، بژاردەی سێیەم بریتییە لەوەی مووچەخۆران ئازاد بکرێن لە هەڵبژاردنی ئەو ڕێگا و بانکەی کە خۆی دەیەوێت، ئایا لەڕێگەی هەژماری من و ئەو بانکانەی بەشدارن لەنێویدا تەوتین دەکات، یان لەڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە، با ئەوانەی لە هەژماری من بەشدارن وەک خۆیان بمێننەوە، و بەردەوام بن لە پێدانی مووچە، هەروەها بانکی تی بی ئای لە هەژماری من بێتە دەرەوە و لەگەڵ ڕەشید و ڕافیدەین ببنە سێ هەڵبژاردەی، تاوەکو مووچەخۆران خۆیان بڕیار بدەن و هەڵبژاردەکە بەدەست خۆیان بێت لەکوی تەوتین دەکەن.

ڕوونیشیکردەوە، هەوڵەکان بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم بەردەوامن، بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا بەروونی هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە ڕەزامەندن یاخود ڕەزامەند نین، هەربۆیە بانکەکان چاوەڕیی وەڵامی حکومەتی هەرێمن.

وتیشی، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەڕوونی باسی ئەو بانكانەشی كردووە كە دەتوانن تەوتنیی مووچە بكەن، و بە هیچ جۆرێك باسی پرۆژەی “هەژماری من” نەكراوە.

عێراق دامەزراندن دەکاتەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە
پێت عێراق دامەزراندن دەکاتەوە و هەرێمیش دەگرێتەوە
بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند
دوات بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند
پەیوەنیدر