ئا.ئیسماعیل حمە
یادی 87 ساڵەی شۆڕشەکەی سەید ڕەزای دەرسیمی و کۆمەڵکوژییە بێ وێنەکەی تورکە ڕەگەزپەرستەکەمالییەکان.
ئەمڕۆ ساڵ ڕۆژی لەسێدارەدان و یەکەمین هەڵمەتی ئەنفال و جینۆسایدو لەناوبردنی گەلی کوردە ناوەڕاستی ساڵی 1934 ئەتاتورک یاسایەکی لەژێرناوی (سەرلەنوێ نیشتەجێ کردنەوە) دەرکرد، ئەویش لەپێناو ڕەوایەتیدان بە ڕاگواستن و گۆڕینی دیمۆگرافیا و تورکاندنی کورد و نەتەوە جیاوازەکانی تورکیا، تاکو بەئاسانیی لەناو بەرداشی فاشیزمدا بیانتوێنێتەوە.
جێبەجێكردنی بڕیارەكە، مستەفا کەمال ئەتاتورک لە تورکیا بڕیاری ژمارە 88ـی دەرکرد، تێیدا بڕیاریدا ڕژێمەکەیان دەستکراوەبن لە کۆمەڵکوژکردنی ئەوانەی، کە پەرچەکرداریان هەیە بەرامبەر دەوڵەت لەکانوونی دووەمی 1937 کوردان لەدێرسیم نامەیەکی ناڕەزایەتییان نارد بۆ حاکمی ناوچەکە، بەڵام لەبری وەڵام نامەبەرەکانیان دەسگیرکرد و گولـلەبارانیان کردن، هەڵسوکەوتی دەوڵەت وایکرد کە سەیدڕەزای_دێرسیم سەرهەڵدانێکی چەکداریی لە ناوچەی دێرسیم بەرپابکات لەدژی دەوڵەتی تورک و داوای لە سەرۆک هۆزەکانیش کرد، یەکێتیی خۆیان پێکبهێنن و لەدژی دەوڵەتی تورک بووەستنەوە.
سەید رەزا لە دژی راگواستنی كوردەكان و بە تورك كردنی ناوچە كوردیەكان راپەڕینی دەستپێكرد و دوای ئەوەی ئەنقەرە نەیتوانی شۆڕشەكەی سەركوت بكات، بە فێڵ و بە بیانوی دانوستان بانگهێشتی ئەرزینجانیان كرد و لە ناو رێگە دەستبەسەریان كرد و لە دادگای سزای لەسێدارەدانیان بەسەر خۆی و شەش هەڤاڵیدا سەپاند و سزاكە لە 15/11/1937 جێبەجێ كرا، تا ئێستاش شوێنی بەخاكسپاردنی نازانرێت، كوردیش لە بەرامبەر ئەو تاوانە گەورەیەدا خەمساردو بێباكەو نایەوێت بیكاتە كەرەستەیەكی باش بۆ بەرەو پێشەوەچوونی كێشە. نەتەوەییەكەی و هەموو ئەو تاوان و پێشێلكارییانەی توركەكانی پێ بوەستێنێت كە لە دژی كوردەكان ئەنجامی دەدات، ئەگەر لە كۆمەڵكوژیی دەرسیم دا تورك….
پارتە ڕەگەزپەرستەکانی تورکیا لەوانە (پارتی کاری نەتەوەیی) هەرگیز دان بەو کۆمەڵکوژیەدا نانێن و لەزۆربەی نوسراو چاپکراوەکانیاندا، راپەرینی دەرسیم بەتیرۆرو خیانەت ناودەبەن وەک پیشەی هەموو داگیرکەرەکانی کوردستان، هەربۆیە لەکاتی سەردانکردنی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی ئەم حزبە بۆ دەرسیم لەمانگی یانزەی 2014 دا، خەڵکی شاری دەرسیم هەمو دوکان و بازاڕیان داخست و شەرمەزاریان کرد.
ئەو سەربازانەی بەشداری جەنگیان دەکرد، مەدالیای ڕیزلێنان و جەنگیان پێدەبەخشرا لەپای زیاتر کوشتنی کوردان كەلەمەدالیاکەیان نوسرابوو “مەدالیای جەنگی کوردستان”، هەروەها یادگاریەکیان دروستکردبوو لەسەر شاخی ئاگری دایاننابوو بەپیتی درشت لێ نوسرابوو “لاشەی کورستانی خەیاڵی لێرەیە…
لەكاتێكدا سەید ڕەزا تەمەنی نزیکەی 78 ساڵ بوە، بەپێ یاسا نابێت لەسێدارەبدرێت، کەچی ئەوان لەبەڵگەنامەکەدا تەمەنیان بە 54 ساڵ نوسیوە تا لەسێدارەی بدەن، هەروەها لەڕۆژێ هەینی دا دادگایان کردوە کە دەوام نەبوە، لەوتەکانی دادوەرو دادگا هیچ تێنەگەیشتوە، كەسیش ئامادە نەبووە وتەكانی دادوەر وەربگێڕێتە سەر زمانی كوردی بۆی چوونكە بە پێی دەستووری ئەو وڵاتە زمانی توركی زمانی فەرمییەو بەكارهێنانی كوردی قەدەغەیە. هاوڵاتییەکی کورد بەناوی “عەلی دۆغان” تەمەن 83 ساڵ سکالای تۆمارکردوە دژی دەوڵەتی ئەوکاتەی کە کۆمەڵکوژی دەرسیمی ئەنجامداوە، 20 کەس لەخێزان و بنەماڵەکەیان کۆمەڵکوژ کراون، پارێزەرەکەی باس لەو بەڵگەنامە دەکات و دەڵێت “کۆمەڵکوژی دەرسیم لە 4/5/1937 دەستیپێکردوەو لە 2/8/1939 دا کۆتایی هاتوە، هەرچەند بەئاشکرا لەساڵی 1938 کۆتایان پێهێناوە بەڵام بەنهێنی ئەو بڕارەیان درێژکردوەتەوە بۆ ساڵی 1939، هێرشەکان و کۆمەڵکوژیەکان بەسەرکردایەتی جەنەراڵیکی تورک بەناوی “عەبدوڵا ئالپ دۆغان” بوە، هەموو جۆرە چەکێکی بەکارهێناوە دژ بەخەڵکی دەرسیم تەنانەتە بۆ یەکەمجار چەکی_کیمیایی بەکارهاتوە دژی کورد لەدەرسیم بوە، کە بۆتە هۆی کوشتنی سیانزە هەزارو هەشت سەدو شەش کەس لەو کۆمەلکوژیەدا.
کوشتن بەشمشێرو خەنجەرو گولەو فرۆکەو تۆپ و چەكی كیمیاویی، و سوتاندنی ماڵان لەگەڵ دانیشتوانەکەیدا، دیمەنە تراژیدیەکانی شاری دەرسیم بووە، کە سەربازانی سوپای تورک شانازیان پێوە کردوەو بۆ كوردانی باكووریش تا ئێستاش جێگەی ترژیدیاو مەرگەساتە.
بە پێی بنەما نێودەوڵەتیەمان کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی و بەکارهێنانی چەکی_قەدەغەکراو، سڕینەوەی خەڵك لە سەر بنەمای نەتەوەو زمان و ئایین، تاوانی جەنگن، تاوانێکە دژ بەمرۆڤایەتی و تاوانی جینۆسايدە.