تێچووی پرۆسەی سەرژمێری ئاشکرا کرا



پلاندانانی عێراق تێچووی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق ئاشکراکرد و دەڵێت” پرۆسه‌ی سه‌رژمێری پێویستی به‌ 459 ملیار دینارە”.

عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، حکومەتی عێڕاق لەسەرەتای پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بڕی 459 ملیار دیناری تەرخانکردووە، و ماوەی زیاتر لەدوو ساڵە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت.

ئاوەشی خستەڕوو، هه‌رچه‌نده‌ بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو كه‌مه‌ و پێویستی ده‌كرد زیاتر بووایه‌، بەڵام پرۆسەکە دەستیپێکرد و لەقۆناغی یەکەمدا کارەکان بەڕێوەدەچن.

جێی باسه‌، له‌دوای ساڵی 1957ه‌وه‌ هیچ سه‌رژمێرییه‌كی گشتی و فه‌رمی و گرنگ له‌ عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2007 و 2010 دوو هه‌وڵی جیاواز هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار و بوونی چه‌ندین به‌ربه‌ست پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوو.

لاشەی کوردستانی خەیاڵی لێرەیە
پێت لاشەی کوردستانی خەیاڵی لێرەیە
داهاتی سلێمانی بۆ هەفتەی پێشوو ئاشکر کرا
دوات داهاتی سلێمانی بۆ هەفتەی پێشوو ئاشکر کرا
پەیوەنیدر