قەدەغەی هاتووچۆ کێ ناگرێتەوە؟



بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە حکومەتی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی سەرژمێری دەریکردووە، چەند لایەن و شوێنێک ناگرێتەوە، یاخود دەتوانن هاتووچۆ بکەن.

لە ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم هاتووە، جێبەجێکردنی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی 20-2024/11/21 بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بە سەرکەوتوویی و ئاسانکاری لە جوڵە و هاتووچۆی بژمێر و تیمەکانی مەیدانی کە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری ڕاسپێردراون، ڕێنمایی دراوە بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە نیوەشەوی (19-20)ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر (12:00)ی شەو دەست پێدەکات و تاکوو کاتژمێر (12:00)ی شەوی (22/21)ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

هەروەها جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ سنووردار دەکرێت (لە نێوان پارێزگاکان، قەزاکان و ناحیەکان و لە نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود لە نێوان ناحیە و قەزا و بە پێچەوانەوە)، جگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر پێویستەکان و بارودۆخی سروشتی و ئەمنی.

کێ و کام لایەن دەتوانن هاتووچۆ بکەن؟

بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت، لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان و ئیدارەکان سەرجەم (بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەك/گوند و یاریدەدەرەکانیان، سەرپەرشتیاران و چاودێران) بە فەرمی ڕێگەیان پێدەدەرێت، هەروەها ڕێگە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان دەدرێت بۆ جوڵە و هاتووچۆکردن بۆ مەبەستی کاری سەرژمێری.

بە هەمان شێوە، ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکاران کە لایەنە فەرمییەکان ڕێگەیان پێ داوە و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و هەڵگری باجی ناساندنن لە دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا ڕێگەپێدراون.

هەروەها هەموو ئەو کەسانەی کە ئەركیان پێ سپێردراوە و لە ئێشگگریدان لە قەدەغەی هاتووچۆ بەدەرن، وەك کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی و خزمەتگوزاری کە لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانن و بە پێی مۆڵەتی فەرمیی فەرمانگەکە و پێش ڕێکەوتی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرژەوەندیی گشتی داوای کار و ئامادەبوونیان لێکراوە.

لەهەمانکاتدا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی، دەوریەی هاتووچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن.

بەپێی ڕێنماییەکان قەدەغەی هاتووچۆ باڵیۆزخانەکان، نێردە دیبلۆماسییەکان، دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە
پێت کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە
دادگای باڵا بۆ مووچەی خانەنشینی بڕیاری درا
دوات دادگای باڵا بۆ مووچەی خانەنشینی بڕیاری درا
پەیوەنیدر