ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دادگای باڵا سەبارەت بە مووچەی خانەنشینی بەڕێوەبەرانی گشتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت” هاوشێوى فەرمانبەرانى دیکەى دەوڵەت دەبێت”.
غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕگەیەکى یاسای خانەنشینى یەکگرتووى عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە، کە رێگەى بە بەڕێوەبەرانى گشتى دەدا بە 80%ى مووچەکانیان خانەنیشن ببن.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە گوێرەى بڕیارەکەى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى، ئەو بڕگەیە هەڵوەشێندراوەتەوە کە لە هەمووارى 2019 زیادکراوە و دەگەڕێتەوە بۆ دۆخى پێشووى لە یاسای خانەنشینى یەکگرتوو کە لە 2014یە، و بە هەمواركردنەوەو جێگیربونی یاسای موچەی خانەنشینی، موچەی ئەم پلە تایبەتە كەمكرایەوەو باڵاترین مووچەیان ڕەچاوكردنی هەڵكشانی تەمەن و خزمەتی زۆری وەزیفی دەبێت.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵا، خانەنشینکردنى بەڕێوەبەرانى گشتى هاوشێوى فەرمانبەرانى دیکەى دەوڵەت دەبێت، کە بە گوێرەى مادەى 21ى یاساکە بەرزترین مووچە لەڕووى خزمەت و تەمەنەوە دەگاتە 75%ى تێکڕای مووچەکانیان و لە رۆژى دەرچوونى بڕیارەکەوە لە 13ى تشرینى دووەم کارى پێ دەکرێت.
جێی باسە پێشتر هەركەسێك پلەی (مدیرعام) بووبێت دوای تەواوبونی ئەركی حكومی بە لە (80%)ى مووچەکانیان خانەنیشن دەبوون، تەنانەت ئەگەر خزمەتی زۆریشی نەبوبا و تەمەنیشی خوار (٥٠) ساڵ بووبێت، بەڵام بەهەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە خانەنشینکردنى بەڕێوەبەرانى گشتى بە هاوشێوى فەرمانبەرانى دیکەى دەوڵەت دەبێت.