فشاری دۆلار وایکردووە نرخی زێڕ خراپترین ئاست لەماوەی سێ ساڵدا تۆماربکات و بەرەو دابەزین دەچێت.
ئەمڕۆ هەینی نرخی كانزای زێڕ، بۆ نزمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی دابەزی و هەر ئۆنسەیەكی بە 2569.69 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بهگوێرهی بۆرسهی جیهانی كانزاكان، نرخی زێڕ له مامهڵه خێراكاندا بهڕێژهی 0.1% دابهزی ئهمهش وایکردووە نرخی زێڕ ئاستێکی خراپ تۆماربکات و له سهرهتای ههفتهوه تا ئێستا زێڕ زیاتر له 4%ی دابهزیوه.
لەدوای هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆكی ئەمریكا، نرخی زێڕ رووی لە دابەزین كردووە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە لە بازاڕە جیهانییەكاندا.
له وهرزی پێشودا زێڕ نزمترین ئاستی له ماوهی دوو مانگدا تۆماركرد و زیاتر له 220 دۆلار دابهزی، هاوکات بەر لە هەڵبژاردنی ئەمریكا نرخی زێڕ، بەرزبووەوە بۆ نزیكەی 2800 دۆلاری ئەمریكی، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ زێڕ نزیكەی 200 دۆلار لە نرخەكەی دابەزی، ئەوەش دابەزینێكی بەرچاو بووە لە نرخی كانزاكە دوای زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی بەرچاو لە ئەمساڵدا.