لە شەش مانگی داهاتوودا چەندین پاركی گەورە لە شاری سلێمانی دروستدەكرێن



بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، پلانی دروستكردنی چەند پاركێكی گەورە هەیە لە شەش مانگی ئاییندەدا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی ڕاگەیاند، تا بێت ڕێژەی سەوزایی شاری سلێمانی نزیكتر دەبێتەوە لە رێژەی سەوزایی ستانداردی جیهانی كە 20% .
ناوبراو  ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لە یادی شاری سلێمانیدا، 240 نەماممان لە دەوروبەری پاركی ئازادیی شارەكە ڕوواند.

هاوكات، 240 نەمام لە دەروازەی شاری سلێمانی لە رێگای تاسڵوجە دانراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، پلانەكانمان بەردەوامن و لە رووی سەوزاییەوە پلانی زۆر جیاوازمان هەیە و چەند پاركێك لە شەش مانگی داهاتوودا دروستدەكرێن و چەند پاركێكیش نۆژەندەكرێنەوە جگە لەوەی چەند بلوارێكی شەقامە سەرەكییەكانیش نۆژەندەكرێنەوە.

لە شەش مانگی داهاتوودا چەندین پاركی گەورە لە شاری سلێمانی دروستدەكرێن
پت لە شەش مانگی داهاتوودا چەندین پاركی گەورە لە شاری سلێمانی دروستدەكرێن
نەرمەلۆکەیەکی پڕ لەنهێنی درەوشاوە دۆزرایەوە
دوات نەرمەلۆکەیەکی پڕ لەنهێنی درەوشاوە دۆزرایەوە
پەیوەنیدر