لە بابەتێکدا لە ماڵپەڕی فیزیۆلۆژی ئەمڕۆدا، دکتۆر مارک تراڤێس، دەروونناسێکی ئەمریکی کۆمەڵێک ئامۆژگاری پێشکەش دەکات کە ڕێگە بە منداڵان دەدات گەشە بکەن بە خێرایییەک کە لەگەڵ خۆیان بگونجێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
هاوسەنگی لە نێوان چالاکییە ماندوکەرەکان و یاریکردنی ئازاد و سەرکردایەتی منداڵان:
یاریکردن تەنها چالاکیەک نییە بۆ کات بەسەربردن ، بەڵکو بەشێکی سەرەکییە لە منداڵیدا، یارمەتی منداڵان دەدات خۆیان لەگەڵ فشاری درێژخایەن بگونجێنن و پشتگیری لە گەشەکردنی زانیاری و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و سۆزدارییان بدەن.
ئامانجە بەدەست هێنراوەکان:
پێویستە دایک و باوک ئامانجێک دابنێن کە لەگەڵ توانا و بەرژەوەندییەکانی منداڵەکانیان بگونجێت، بەم شێوەیە:
چۆن دەزانی منداڵەکەت زیرەکە؟
داننان و ئاهەنگ گێڕان بە دەستکەوتە بچووکەکانی منداڵان مۆڕاڵ بەرز دەکاتەوە و هەستی ئەرێنی دەچێنێت، هەوڵبدە دوور بکەوەرەوە لە دەربرینە ساختەکان چونکە دەبێتە هۆی فشار و دڵەڕاوکێ.
تەرکیز لەسەر هەوڵدان نەک دەرئەنجام:
تیشک خستنە سەر هەوڵدانی منداڵان یارمەتی منداڵان دەدات لەوە تێبگەن، کە کاری قورس و خۆبەخشی بەنرخە بەبێ گوێدانە دەرئەنجامەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی خۆڕاگری و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و سەختییەکان.
خشتەی ڕۆژانەی هاوسەنگ:
پێویستە خشتەیەکی هۆشیاری دروست و نەرم دابنرێت بۆ ئەوەی دەستکاری بکرێت لەگەڵ گۆڕانی پێداویستی و ئارەزووەکانی منداڵ.
تراڤێرس پێشنیاری ئەوە دەکات کە خشتەکە سەرنجی لەسەر چالاکییە ئەکادیمییە پێویستەکان و هەندێک چالاکیی دەرەوەی مەنهەج بێت کە لەگەڵ بەرژەوەندی منداڵەکەدا بگونجێت، هاوکات ڕەچاوکردنی بەشی پێویست لە خە و پشوو بۆ دانانی ئەم خشتەیە گرنگە، ئەمەش ڕێگە دەدات منداڵەکە بە چالاکی و توانای پێویستەوە ئەزموونەکانی ڕۆژانەی جێبەجێبکات.
تراڤس دەڵێت، هەموو خێزانێک بەشی خۆی دەبێت کات دابینبکات بۆ کردنی چالاکی لەگەڵ منداڵەکانیان ئەگەر بۆ کاتێکی کەمیش بووە، چونکە ئەو کارە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لەنێوان منداڵان و بەخێوکارەکانیان یان دایک و باوکیان، هەروەها ئەو کارە وادەکات منداڵەکان هەمیشە هەست بە پشتگیری و سۆز و خۆشەویستی بەردەوامی خێزان بکەن و ئاسودەبن.